|
English-Kurdish Dictionary
|
|
|
ئه‌رشیڤ
ئامار ¤ (زانستی رامیاری (زانستی سیاسی ¤ (رووه‌کناسی (گیازانی ¤ (رۆژنامه‌وانی (ژۆرنالیزم ¤ که‌شناسی ¤ (ته‌لارسازی (ئارشیتهکتور ¤ ئه‌لكترۆنیك ¤ میكانیك ¤ پزیشكی ¤ زه‌ویزانی ¤ (مافناسی (زانستی ماف ¤ (وێژه (ئه‌ده‌بیات ¤ فه‌لسه‌فه ¤ ئه‌ستێره‌ناسی ¤ ئابووری ¤ (بایۆلۆژی (زینده‌وه‌رزانی ¤ رێزمان ¤ ده‌روونناسی ¤ كۆمه‌ڵناسی ¤ فیزیك ¤ جوگرافیا ¤ (ماتماتیك (بیركاری ¤ كیمیا ¤ |
Tuesday, July 20, 2004 رۆژنامه‌وانی : Journalism ریکلام، بانگه‌شه : Advertisement , Ad لایه‌نگریی، داکۆکی، رێبازێکی رۆژنامه‌نووسیه که له‌وێ هه‌واڵنێره‌که له بابه‌تێکی مشتومڕههڵگڕدا داکۆکی له لایه‌نێک ده‌کات : Advocacy روانگه، گۆشه‌نیگا : Angle, Slant وتار : Article كاروبار، كاری ده‌نگوباس كۆكردنه‌وه‌ی هه‌واڵنێران : Assignment دیاریکردنی سه‌رچاوه، گرێدان به، نیسبه‌ت داین، گه‌ڕانه‌وه بۆ : Attribution پێشینه، دوورروان، پاشبنه‌ما، پشتگهڵاڵه : Background بازنه‌ی قسه ( له چیرۆكی كاریكاتۆریدا)، بۆشایی قسه : Ballon 1. به‌شی خوارووی سه‌ردێڕ 2. فایلی كۆمپیوته‌ر كه بابه‌تێكی تێدا پێش ئه‌وه‌ی له چاپ بدرێ هه‌ڵده‌گیرێ : Bank مانشێت، سه‌ردێڕی گه‌وره، سه‌روتاری چهندستوونی : Banner پێشدادوه‌ری، داشداریی، لایه‌نگری : Bias به‌شی سه‌ره‌كی بابه‌تێك، ناواخن : Body چوراچێوه، چوارده‌وری وێنه یان بابه‌تێك : Box هه‌واڵنامه، راگهیاننامه، بوڵێتن : Bulletion ناوی په‌یامنێر، واژۆی هه‌واڵنێر : Byline پیتی گه‌وره : Capital letter سه‌ردێڕ، سه‌ربابه‌ت، ناوی وتار : Caption تیراژ : Circulation ستوون : Column ستووننووس : Columnist ریکلامی ته‌له‌فزیون، په‌یامی بازرگانی ته‌له‌فزیون، رادیۆ و فیلم : Commercial بابه‌ت، روونووسی چاپی، کۆپی، فه‌رکان، ده‌قی ریکلام : Copy مافی چاپ، کۆپی رایت : Copy right پێداچووهر، هه‌ڵه‌گری (ههڵهراستكهر) وتار، سهروتارنووس، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه : Copyreader په‌یامنێر (ی ده‌ره‌ی شار یان ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، هه‌واڵنێر : Correspondent به‌رگ : Cover ئاوڕدانی هه‌واڵ، سه‌رنجی میدیا، به‌دوودا چوونی هه‌واڵی رووداویك : Coverage متمانه، باوڕ پێکردن : Credibility واژۆی (ئیمزا) وێنه‌گر یان هونه‌رمه‌ندیك له خواره‌وه‌ی كارێكی هونه‌ریدا : Credit line رۆژنامه‌ی رۆژانه : ( Daily, Daily (newspaper شوێنی رێكهوتدانان (له سه‌رووی لاپه‌ڕه)، دێڕمێژوو : Dateline دوامۆڵه‌ت : Deadline سه‌ردێڕی بچوکی نێوان سه‌رناو و بابه‌ت : Deck چاپ : Edition سه‌روتار ---- سه‌ر به سه‌رنووسه‌ر : Editorial سه‌رنووسه‌ر : Editor وتاری سه‌ره‌كی، وتاری تایبه‌ت : Feature رۆژنامه‌وان یان وێنه‌گری سه‌ربه‌خۆ : Freelance سه‌رپه‌ڕ، یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه : Front page چاویار، ئه‌و كه‌سه‌ی كه بڕیار ئه‌دات چی له ماسمێدیا (ئامرازی راگه‌یاندنی گشتی) چاپ یان بڵاو بكرێته‌وه : Gatekeeper زمانی پێچاوپهن ( ئاڵۆز) ، هه‌ڵیت و په‌ڵیت، فڵته : Gobbledygook په‌راوێزی بچوکی ناوه‌ڕاستی رۆژنامه، گۆڤار یان کتێب : Gutter سه‌ردێڕ، ناوی وتار : Headline بۆشایی (له سه‌ره‌تایی په‌ره‌گراف)، شوێنی واڵا له ده‌ستپێکی دێرێ نوێ‌دا : Indentation وتوێژ، هاوپه‌یڤین : Interview وشه یان زمانێکی ناتێگهشتهنی، زمانی تێکنیکی --- زمانی تایبه‌تی گرووپێک (بواری پیشه‌یی) : Jargon رۆژنامه، بڵاڤۆک، بڵاوکراوه : Journal رۆژنامه‌وانی، ژۆرنالیزم، رۆژنامه‌گه‌ری : Journalism رۆژنامه‌وان، رۆژنامه‌نووس، رۆژنامه‌گه‌ر : Journalist رێبازێکی نووسینی رۆژنامه‌نووسان، شێوازه‌ک له زمانی پێچاوپهن و ناتێگهشتتهنی رۆژنامه‌نووسان : Journalese پلان، نه‌خشه، له‌یئاوت : Layout یه‌که‌م پیته‌کانی وتارێک --- پێشوتار : Lead نامه‌ی خوێنه‌ران، نامه بۆ سه‌رنووسه‌ر، نامه له لایه‌ن خوێنهروهو بۆ رۆژنامهێك : Letter to the editor دێرژمێری : Linage لۆگۆ، كورتكراوه‌ی لۆگۆتایپ، نیشانه‌ی پێناسین : Logo پیتی بچوک : Lower case گۆڤار : Magazine مێدیا، ماسمێدیا، ئامرازه‌كانی (هۆکانی) راگه‌یاندنی گشتی : Mass media ئه‌رشیڤی ده‌نگوباس (فایل یان ژووری هه‌واڵ) : Morgue رۆژنامه‌ی به‌یانی : Morning paper ئاژانسی هه‌واڵی : News agency وتاری ده‌نگوباس : News article زمانی ناخۆیا و ته‌ماوی، زمانێك كه راستی چه‌واشه ده‌كات : Newspeak ژووری ده‌نگوباس : Newsroom بابه‌تی بوون، بێلایهنیهتی، ئۆبجهکتیڤیهتی : Objectivity ستوونی بیروڕا : Opinion column وێنه‌گری بهدووکهوتوی که‌سانی به‌ناوبانگ، پاپاراتسی : Paparazzo شرۆڤه، لێکدانه‌وه، ئازهنتی، ته‌فسیر : Paraphrase گۆڤار، بڵاڤۆكی ههفتهیانه یان مانگانه. مانگانه : Periodical وێنه‌گر، رۆژنامه‌وانێک که وێنه ده‌گرێ : Photographer دزیه‌تی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی : Plagiarism پێشوتار، پێشه‌كی : Preamble چاپه‌مه‌نی، بڵاڤۆک. رۆژنامه و گۆڤار : Press کۆبوونه‌وی چاپه‌مه‌نی، پرێس کۆنفرانس، کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی : Press conference راگه‌یان، وتاری كورت، په‌یامی كورت له رۆژنامه‌دا، داخۆیان : Press item راگه‌یاندنی چاپی : Press release کورتهژیاننامهی که‌سێک، پرۆفایل، نیوه‌ڕوو :Profile نموونه‌ی چاپخانه، گهڵاڵهێك بۆ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان پێش چاپی كۆتایی : Proof هه‌ڵه‌گریی (راستكردنی هه‌ڵه) نموونه‌ی چاپی : Proofreading بانگه‌شه، ریکلام، سه‌رنجی میدیا 2. گشتی بوون 3. ناوبانگی : Publicity راپرسنامه، پرسنامه : Questionnaire, Poll وته‌ی گێڕاوه. وته‌ی وه‌رگیراو. لێگیراوه : Quotation نیشانه‌ی وته‌ی گێڕاوه : Quotation mark هه‌واڵنێر، راپۆڕتهر : Reporter ره‌خنه (ی ئه‌ده‌بی و هتد)، وتارێک که بیروڕای ره‌خنه‌گرێک له‌باره‌ی به‌رهه‌می (بۆ نموونه: کتێب، فیلم، شانۆ، ته‌له‌فزیون و سه‌ما) هونه‌رمه‌ندێک له خۆ ده‌گرێ : Review ده‌رچوونی ده‌نگوباس لهپێشد، هه‌واڵی ئه‌وه‌ڵ بڵاوكراو، هه‌واڵێ تایبه‌ت و به‌ش به‌خۆ، ئاشکراکارێکی گه‌وره : Scoop ده‌ستنووس، ده‌ستخه‌ت 2. نووسراوه : Script سه‌رچاوه، ژێده‌ر : Source بازنه‌ی قسه (له چیرۆكی كاریكاتۆردا) : ( Speech bubble (In comic strips سه‌دێڕی دووه‌می (پله دووه‌م) : Subhead لێکدانه‌وه‌ی که‌سی، زه‌ینیه‌تی : Subjectivity سیندیكا، كۆمه‌ڵێك رۆژنامه كه خاوه‌نه‌كه‌یان یه‌كێك بێ : Syndicate رۆژنامه‌ی بچوکی وێنه‌یی، رۆژنامه‌ی تابلۆید، رۆژنامه‌ی نیوهبڕاو و وێنه‌یی، رۆژنامه‌ی پڕوێنه : Tabloid هه‌ڵیت و په‌ڵیتی تێكنیكی، وشه‌ی ناتێگهیشتهنی و سهرلێشێوهری تێكنیكی، چه‌ڵته‌ی تێكنیكی : Technobabble تێبینی ::link:: |
| | Mail | Links| Font | ئاگاداری | |