--> <English- Kurdish "Scientific" Dictionary كوردی_ئینگلیزی >
  English-Kurdish Dictionary  

  Wednesday, January 28, 2004


فه‌لسه‌فه : Philosophy


ده‌رهه‌ست، ناده‌سدانبار، ناخۆیا، ئه‌بستراكت، ناپته‌وه : Abstract
جوانناسی، ئێستاتیك : Aesthetics
جوانخوازی، جوانپه‌ره‌ستی : Aestheticism
زانستی ناشیاو، نازانمانیه‌تی، روانگه‌ێك له زانستیی تیۆری كه نكۆڵی له شیاوی زانیاری ده‌كات : Agnosticism
ناڕه‌وشتی، نائاكاری : Amoral
گیانكیه‌تی، بڕوا به‌وه كه هه‌موو شتێك له دونیادا گیانی هه‌یه یا بوونه‌وه‌ره : Animism
پێشین : Antecedent
به‌شه‌ردۆستی، ناخۆپه‌ره‌ستی، مرۆڤپه‌روه‌ری، پساتپه‌ره‌ستی : Altruism
ئاژاوه‌گێڕی، ئانارشیزم (رێبازێكی سیاسی كه ده‌یه‌وێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه) : Anarchism
شیكاریی، لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌روبه‌ر : Analysis
ناكۆكی یا دژوێژی نێوان دوو دیتانه، پرێنسیپ یا به‌ند : Antinomy
دژتێز، دیتانه‌ێك كه تێزێ پێشتر هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه : Antithesis
گۆڤانی، به‌ڵگه (بۆ بۆچوون)، ده‌لیل، شانی : Argument
نكۆڵی هه‌بوونی خودا، ناخوداپه‌ره‌ستی : Atheism
گه‌ردیله‌گه‌ری، بڕوا به‌وه كه جیهانی مادی ده‌توانرێت ورد بكرێت بۆ پارچه‌گه‌لی بچووكی ناجودابوو كه ناوی ده‌نرێت به ئه‌تۆم (گه‌ردیله) : Atomism
وته‌ی خۆیا، راستی راشكاو، بنچینه‌ی باس : Axiom
باوڕ، بیروباوڕ، ئیمان : Belief
لایه‌نگری، داشداری -- پێشدادوه‌ری : Bias
هۆ : Cause
دڵنیایی، بێگومانی، بێدڕدۆنگی : Certainty
كلاسیزم، په‌یڕه‌ویی له رێبازگه‌لی یۆنان و رۆم، رێچكه‌ی (ستایل) كه‌ون له وێژه و هونه‌ردا، رێبارێك له هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتدا : Classicism
باوڕ، ، هزر، رامان، چه‌مك : Concept
كۆتایی، ده‌رئه‌نجام : Conclusion
ئاكام، هه‌ڵكوڵاو : Consequent
ویژدان، زه‌وێڵ : Conscience
بونیادخوازی، ئاواخوازی : Constructivism
وشه‌ی په‌یوه‌ندی : Copula
بوێری، زات، وره : Courage
‌‌‌بوونه‌وه‌ر : Creature
ره‌خنه، لێگیری : Criticism
هه‌ڵسه‌نگاندن، پێداچوونه‌وه‌ی چۆنیه‌تی فیلم یا كتێب : Critique
خوداپه‌ره‌ستی : Deism
فه‌لسه‌فه‌ی چاره‌نووسی ، فه‌لسه‌فه‌ی ناچاری : Determinism
لێدوان، دیسكۆرس، گوتاردان، باسكردن : Discourse
دۆگما، بیروباوڕی ئاینی، برواگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار، وشکه‌با‌وڕی : Dogma
دووانیه‌تی، دووانه‌په‌ره‌ستی : Dualism
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌زموونگه‌ری : Empiricism
گۆڤانی ده‌رئه‌نجامی --- ئاكامی ئیحتیمالی : Enthymeme
تیوریی زانیاری، ئێپیستۆمۆلۆژی، ماریفه‌تناسی : Epistemology
به‌ڵگه، شانك، ستۆڤ : Evidince
هه‌بوون، بوون، ژین : Existence
هه‌بوونخوازی، بوونگه‌ری، رێبازگه‌ی ئیگزیستنسیالیزم : Existentialism
‌‌ده‌ره‌كی، ناجه‌وهه‌ری : Extrinsic
فاكت، راستی، ‌‌هه‌قیقه‌ت، شتێك كه راسته : Fact
‌ده‌رئه‌نجامی چه‌وت، گۆڤانی (به‌ڵگه (بۆ بۆچوون)) هه‌ڵه، سه‌فسه‌فه : Fallacy
خه‌یاڵ، فانتازیا : Fantasy
باوڕ به چاره‌نووس : Fatalism
فه‌لسه‌فه‌ی چێژپه‌ره‌ستی : Hedonsim
كه‌لتووری یۆنانی (سه‌رده‌می ئه‌سكه‌نده‌ری ماكه‌دۆنی)، هێلێنیزم : Hellenism
پساتدۆستی، مرۆڤپه‌روه‌ری، مرۆڤدۆستی : Humanism
گریمانه : Hypothesis
بیرۆكه، بیرێكی كوتوپڕی، هزر : Idea
ئایدیالیزم، بڕوا به‌وه كه ته‌نها شتانێك كه راسته‌قینه‌‌ن بوونی رۆحین : Idealism
باوڕنه‌كراوی، شێلی، ناتێگێشتنی : Inconceivable
زه‌ینی، سۆنگه‌ی، سروشتی، زاتی : Intrinsic
لۆژیك، ژیربێژی، مه‌نتیق، زانستی بیركردنه‌وه‌ی ماقووڵ : Logic
ماده‌په‌‌ره‌ستی، مه‌تێریالیزم، فه‌لسه‌فه‌ی مادیی : Materialism
خوازه، مێتافۆر : Metaphor
مێتافیزیك (ئه‌ودیوی سروشت) : Metaphysics
نوێخوازی، مۆده‌ڕنیزم : Modernism
یه‌كانیه‌تی، تاكپه‌ره‌ستی : Monism
ره‌وشت، ئاكار : Moral
فه‌لسه‌فه‌ی سروشتی، سروشتگه‌ری : Naturalism
بابه‌تگه‌ری، هه‌یبه‌ریه‌تی : Objectivism
زانستی هه‌بوونی، هه‌بوونناسی : Ontology
وته یا ده‌ربڕینێكی نامائه‌قووڵ، دژوێژی، پارادۆكس، ناكۆكی : Paradox
تێگه‌یشتن، ده‌رك --- تێڕوانین : Perception
فه‌یله‌سوف : Philosopher
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌فلاتۆن، فه‌لسه‌فه‌ی ئایدیالی بوون : Platonism
پۆزێتیڤیزم، فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌رێنی : Positivism
گریمانی پێشین : Premise
پراگماتیزم، فه‌لسه‌فه‌ی قازانجی پراكتیكی (كرداری)، به‌رژه‌وه‌ندگه‌ری : Pragmatism
بنه‌ما، پرێنسیپ (ده‌ستوری بنچینه‌ی) : Principal
ده‌ربڕین، وته، دیتانه : Proposition, Statement, Assertion
ئاوه‌زگه‌ری، فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌قڵانیه‌ت، باو‌ر به‌وه كه سه‌رچاوه‌ی زانست لۆژێك، هۆش و فامه : Rationalism
ریالیزم، راسته‌قینگه‌ری : Realism
هه‌قیقه‌یت، راستی، واقیع : Reality
فام، هۆش، ئه‌قڵ، ئاوه‌ز : Reason, Sense
به‌ڵگه، گۆڤانی، ده‌لیل --- باس، لێدوان، وتووێژ --- شێوه‌ی بیر(- كرنه‌وه ): Reasoning
به‌جه‌سته‌كاری، ماده‌كاری : Reification
ئه‌ندیشه، هزر ---- ره‌نگدانه‌وه : Reflection
رێژه‌گه‌ری : Relativism
رۆمانتیزم، قوتابخانه‌ی هونه‌ری رۆمانتیك : Romanticism
هه‌ست : Sensation
واتایی، سێمانتیك : Semantic
هێماناسی : Semiotics
فه‌لسه‌فه‌ی دڕدۆنگی (‌‌‌‌دوودڵی) :Skepticism
نه‌فسگه‌ری : Solipsism
سۆفیزم، ده‌رئه‌نجام یا دژوێژێكی چه‌وتی به‌ئه‌قه‌ست، سه‌فسه‌فه : Sophism
سۆفیست، سه‌فسه‌فه‌كار : Sophist
ره‌چه‌ی/ زه‌نجیره‌‌ی/ ره‌دووی لۆژیكی : Sorites
گیان، رۆح : Soul
رۆح، نه‌فس، گیان : Spirit
پایه‌به‌رز، مه‌زن، بڵند : Sublime
هه‌ڵیته‌په‌ره‌ست، پڕوپووچپه‌ره‌ست، خورافی : Superstitious
هه‌ڵكه‌وتووی، چاوه‌ڕو‌اننه‌كراو : Supervenient
سوڕیالیزم : Surrealism
رسته‌زانی، سینتاكس : Syntax
ده‌رئه‌نجامی لۆژیكی، دیتانه‌ی لۆژیكی --- پێوانی لۆژیكی : Syllogism
دووپاتكردنی بێ‌مانا (ناپێویست) : Tautology
زاراوه : Term
خواناسی : Theism
دیتانه، دۆز : ‌Theorem
‌تێز، وته یا ده‌ربڕینێك كه ده‌بێ بسه‌لمێنرێت : Thesis
بیردۆز، تیۆری، رێبیر : ‌Theory
ده‌ربه‌ری، سه‌بر، پشوو، لێبردوویی : Tolerance
راست، دروست : True
راستی، دروستی : Truth
بێ‌ویژدان : Unscrupulous
نادیار، ته‌موژاوی، ناڕوون : Vague
چاكی، سنجی : Virtue
خواست، ویست، ئیراده : Volition

تێبینی

-------------------------------------------------------------
| Mail | Links| Font | ئاگاداری